عەلی ئابادی: نرخی هەندێک جۆر دەرمان 10 بۆ 15 بەرامبەر گرانبووە و گرفتی جددیش لە دابینکردنی دەرمانی ئەنسۆلین و دەرمانەکانی تایبەت بە نەخۆشی شیڕپەنجە دروست بووە. هەندێک جۆری دەرمان کە هەمیشە بەردەست بوون بۆ خەڵک ئێستا زۆر بە دەگمەن یان بە نرخێکی زۆر گران دەست دەکەوێت. بەهۆی کەمی و گرانبوونیەوە زۆرێک لە نەخۆشەکان نەیان توانیوە بەردەوامی بە بەکارهێنانی دەرمانەکانیان بدەن و وازیان لێهێناوە. ئامارە ناوخۆییەکانی ئێران: نزیکەی 200 جۆر داوودەرمانی پزیشکی نرخەکانیان 380% بەرزبووەتەوە، دەشڵێن: "نرخی نزیکەی 500 جۆر داوودەرمانی پزیشکی بەرزبووەتەوە". دیارترین ئەو دەرمانانەی لە سێ ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتە گرانبوون هەموو جۆرەکانی قەترەی چاو لەوانە قەترەی دژە هەوکردن، ئاوی رەشی چاو، دژە ئازار هەروەها دەرزییەکانی دژە بەکتریا، تەواوکەری خۆراکی، ڤایتامینەکان و جۆرەکانی مەرهەم و چەندین جۆری دیکە.