دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ گەلی ئێران ڕایگەیاند، "ساتی ئازادیی ئێوە هاتووە" و داوای لە خەڵكی ئێران کرد، دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکا، كۆنتڕۆڵی حکوومەتی وڵاتەکەیان لە دەست بگرن.

ترەمپ لە پەیامەکەدا کە ھاوكات لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی حەماسی بڵاوکرابووەوە، پێداگری لەوە کردەوە کە ئەمریکا وەڵامی هەڕەشەکانی سەر هاووڵاتییان و قازانجەکانی ئەمریکا دەداتەوە.

ناوبراو ڕو لە گەلی ئێران وتی: ساتی ئازادیی ئێوە هاتووە و لە درێژەدا وتی: "کاتێک كاری ئێمە تەواو بوو، حکوومەتەکەتان لە دەست بگرن؛ هی ئێوە دەبێت".