فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران ڕاگرت و ھاوكات دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە پارێزگای خوزستان داخران. 

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران تاوەکوو کاتێکی نادیار راگرتووە. ئەم بڕیارە کتوپڕەی عێراق کێشەی بۆ هاتوچۆی گەشتیاران دروست کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەروازە سنوورییەکانی شەلەمچە و چەزابە تاوەکوو کاتێکی نادیار داخراون.