هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر دەستپێکی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و کوژرانی ژینا ئەمینی،
بانگەوازێکی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شاری لەندەن بڵاوکردەوە. بەپێی ئەو بانگەوازە، بڕیارە ڕۆژی شەممە، ١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦، کاتژمێر ١:٠٠ بۆ ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناونیشانی "پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەبچێت. هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داوای لە سەرجەم کوردستانییانی دانیشتووی بەریتانیا و ئازادیخوازان کردووە کە بەشدارییەکی بەرفراوان لەم گردبوونەوەیەدا بکەن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی رژیمی  ئێران و نوێکردنەوەی بەڵێن بۆ درێژەدان بە ڕێبازی بزووتنەوەکە.