هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە لەندەن خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بەڕێوەبرد
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 19ی سێپتامبری 2026, بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی راپەرینی ژینا، ژن، ژیان، ئازادی، نوێنەرایەتی هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانێکی لەبەردەم سەفارەتی ئێران لە لەندەن بەڕێوە برد.
خۆپیشاندانەکە بە ئامادەبوونی نوێنەران و ئەندامانی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ژمارەیەک لە نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەڕێوەچوو.
شایانی باسە خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوە و وتنەوەی چەندین درووشم بە زمانی کوردی و ئینگلیسی و فارسی لە بەرانبەر سەفارەتخانەی ئێران لە لەندەن چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا، ژن، ژیان، ئازادی یان بەرز ڕاگرت.
هەروەها لە خۆپیشاندانەکەدا ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لەندەن بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیسی و فارسی پێشکەش کرا.
هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
19ی سێپتامبری 2026

