رۆژی شەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ لە ڕێگای سنە–هەمەدان، بەهۆی پێکدادانی تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی و ترێلیەک، بووە هۆی تەقینەوەیەکی گەورە کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرین و چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەشی گرتەوە. بەداخەوە ئەم کارەساتە بووە ١د هۆی کۆچی دوایی
١١هاوو ووڵاتی و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە.
سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی قووڵ، سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەکات. ئەم جۆرە کارەساتانە ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ژێرخانی ستانداردی ڕێگاوبان، کۆنی ئوتۆمبێلەکان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم و نەبوونی چاودێری پێویست لەسەر هاتوچۆی تانکەرەکان لە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا. دەسەڵاتی ئاخوندی تەنیا بە ئاژاوەگێڕی و دروستکردنی کارەساتەکان,گیانی هاووڵاتیانی کوردستانی بەلاوە بێبایەخەو درێژە بەهەمان سیاسەتی پشتگوێخستنی ژیانی خەڵکی کوردستانە.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی

