وەزیری دیفاعی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران کە ئەگەر بە هەر هۆیەک هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی، ئەوا بە جۆرێک وەڵامی دەدەنەوە کە چەندین دەیە بگەڕێتەوە بۆ دواوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٥ یسرائیل کاتز، وەزیری دیفاعی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بە هەر هۆیەک و لە هەر شوێنێکەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا بە هێرشێکی توند و بێ وێنە وەڵام دەدرێتەوە.
وتیشی: "لە وەڵامدانەوەی ئێراندا، دامەزراوە سەرەکییەکانی وزە دەکرێنە ئامانج”.
وەزیری دیفاعی ئیسرائیل پێداگریشی کردەوە کە بەجۆرێک هێرش دەکەنە سەر ئێران کە چەندین دەیە ئەو وڵاتە بۆ دواوە بگەڕێنێتەوە و دەسەڵاتەکەشی پەکی بکەوێت.

