موخابەراتی ئێران ڕایگەیاند کە نرخی هەندێک لە خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان لە ئێران، لە ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەرمانانەوە، ٤٥٪ زیاد دەکات.
بەپێی ئاگاداریی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی موخابەراتی ئێران کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان بڵاوکرایەوە، نرخی پەیوەندی بە تەلەفۆنی جێگیر لەگەڵ ئۆپەراتۆرەکانی تەلەفۆنی مۆبایل، لە ٦٢٥ ڕیاڵ بۆ ٩٠٦ ڕیاڵ زیاد دەکرێت. موخابەراتی ئێران دەڵێت کاریگەریی دارایی و داهاتی ئەم گۆڕانکارییە هێشتا دیار نییە و لە ڕاپۆرتە دارایییەکانی داهاتوودا ڕایدەگەیەنێت.
ئەم زیادکردنەی نرخەکانی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان لە کاتێکدا جێبەجێ دەکرێت کە بانکی ناوەندیی ئێرانیش بە تازەیی کرێی ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییە بانکییەکانی زیاد کردووە. بەپێی نرخە نوێیەکان، کەمترین کرێی کارت بە کارت بۆ بڕی تا یەک ملیۆن تمەن لە ٩٠٠ بۆ ١١٠٠ تمەن زیاد کراوە.
هەروەها کرێی خزمەتگوزارییەکانی دیکەی وەک پایا، ساتنا، دەرهێنانی کارت و هەندێک خزمەتگوزاریی پەیوەندیدار بە چەکی بانکییەوە زیاد کراوە. ئەم زیادبوونەی تێچوونەکان لە بارودۆخێکدا ڕوودەدات کە ئێران ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرزی هەڵاوسان و گرانیی زۆری کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بووەتەوە.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، خێزانە ئێرانییەکان بۆ کڕینی هەمان کۆمەڵە کاڵا و خزمەتگوزاری، ٨٩٪ زیاتر لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو خەرجیان کردووە.
خزمەتگوزارییەکانی موخابەراتی ئێران ٤٥ لەسەد گرانتر بوون
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: ئێرانی
- بینراوە: 18

