وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەهۆی گوشارە ئابوورییە قورسەکانەوە، زۆربەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران ڕاوەستاون و واشنتۆنیش هۆشداریی توند دەداتە هاوبەشە بازرگانییەکانی تاران.

سکات بەسێنت، وەزیری دارایی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە رژیمی ئێران لە مێژووی خۆیدا هەرگیز ڕووبەڕووی فشاری وەها قورس نەبووەتەوە.

بە وتەی بەسێنت، لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی نوێی سزاکاندا، ئێستا لە نێوان هەشتا تا نەوەد لە سەدی گەشتی کۆمپانی ئاسمانییەکانی ئێران بۆ دەرەوە ڕاگیراون، بە شێوەیەک کە گومان لە چۆنیەتیی گەڕانەوەی نوێنەرانی ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت.

هاوکات موحسین ڕەزایی، سکرتێری باڵای ئاسایشی نیشتمانیی رژیمی ئێران، هەڕەشەی لە وڵاتانی دراوسێ کردبوو ئەگەر سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران جێبەجێ بکەن، فڕۆکەخانەکانی خۆشیان دادەخرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن سوورە لەسەر هەڵوێستەکەی؛ وەزیری دارایی ئەمریکا پێداگری کردەوە کە کۆمپانی و بانکە هاوکارەکانی حکومەتی ئێران لە جیهاندا یەک بە یەک دەدۆزرێنەوە و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، بۆ ئەوەی رژیمناچار بە تەسلیمبوون و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان بێت.