لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، کێشەی کەمیی قوتابخانە و قەرەباڵغیی پۆلەکان نیگەرانیی قوتابییان و خێزانەکانیانی لێكەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لە بەشێکی قوتابخانەکان سێ شیفت دەوام دەکرێت و لە هەر پۆلێکیشدا نزیکەی ٤٠ قوتابی هەن.
هەرچەندە جگە لە قوتابخانە حکوومییەکان، زیاتر لە ١٠ قوتابخانەی ناحکوومیش لەم شارەدا هەن، بەڵام هێشتا قوتابییان ڕووبەڕووی کێشەی کەمیی جێگە دەبنەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە گەڕەکی بەهارانی ئەو شارە، زەوییەک بە پانتایی ٣٨٦٠ مەتری چوارگۆشە بۆ قوتابخانە دابین کراوە، بەڵام لەبەر قەیرانی ئابووری و دابیننەکردنی بودجەی تایبەت، دروستکردنی بیناکە دواکەوتووە.
هەرچەندە چەندین پارچە زەوی لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ کەرتی پەروەردە دابین کراون، بەڵام پڕۆژەکان وەستاون و بۆ بابەتی دیکە سوود لەو زەوییانە وەردەگیرێت.
لە مەریوان كەمیی قوتابخانە كێشەی بۆ قوتابییان دروست كردوور
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 25

