بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانان، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە ئاوایی کۆپەڕ سەر بە شاری پیرانشار هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارژین جوندی” و بەبێ بەڵگەی یاسایی گرتوویانەو بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. 

تا كاتی نووسینی ئەم ھەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆی بەندکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.