بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە خەبات میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٥، یووسف ڕەحیمی، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی "هاژە" لە شاری بانە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە پاش بردنی کچەکەی بۆ قوتابخانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژیمەوە گیرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، پاش گیرانی ناوبراو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کارەکەی و بە تەواوی پشکنیویانە، هەروەها کەلوپەلە کەسییەکانی، لەوانە کۆمپیوتەر، کتێبەکان و ئامرازەکانی کاری ناوبراویان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

